شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت
به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه نۆ پۆل ناچنه‌وه قوتابخانه و به ئۆلاین ده‌خوێنن، بۆ سێ پۆله‌كه‌ى تریش به بڕیارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هیچ حانووتێك له قوتابخانه‌كان ناكرێته‌وه.
مامۆستا شه‌هێن عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاى كۆیه به‌نوچه‌نێتى ڕاگه‌یاند، به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرنا ئه‌مساڵ هیچ حانوتێك ناكرێته‌وه له قوتابخانه‌كان .
له لێدوانه‌كه‌ى شه‌هێن عوسمان گوتى،”به نووسراوى فه‌رمى له په‌روه‌رده‌ى گشتى كه نابێت حانووته‌كان به‌كرێ بدرێت، بۆیه له‌به‌ر ته‌ندروستى قوتابیان نه له سه‌ره‌تاییه‌كان و نه‌له ناوه‌ندیه‌كان حانووتمان نابێ”.
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كۆیه، ئاشكرایشى كرد له سنووره‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ى ئه‌وان 230 قوتابخانه هه‌یه.
له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانى كوردستان فرۆشگاى تایبه‌ت هه‌یه و كه به “حانووت” ناسراوه و ئه‌و فرۆشگایانه وێراى ئه‌وه‌ى پێداویستى قوتابخانه‌كان دابین ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كى بژێویش بووه بۆ هه‌زاران خه‌ڵك، كێبڕكێى له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه ساڵانه حانووته‌كان له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌كانه‌وه به زیادكردنى ئاشكرا به‌كرێ ده‌دران.
به‌ڵام به‌هۆى خوێندنى ئۆنلاین و رێكارى خۆپارێزى و بایكۆت به‌هۆى نه‌بوونى مووچه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بۆ ماوه‌یه‌كى كاتی ئه‌و كاره نه‌مێنێ.