ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى له سه‌رچاوه‌یه‌كى رۆژئاواییه‌وه ئاشكراى كردووه، باڵیۆزخانه‌كانى رۆژئاوا متمانه به‌و به‌ڵێنه ناكه‌ن كه میلیشیاكانى عێراق بۆ وه‌ستاندنى هێرشه‌كان داویانه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به به‌رپرسێكى سیاسییه له یه‌كێك له باڵیۆزخانه ئه‌وروپییه‌كان له به‌غدا وه‌سف كراوه، به ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسی راگه‌یاندووه، ئه‌وان متمانه‌یان به‌و به‌ڵێنه نییه كه میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى داویانه و گوتوویانه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان راده‌گرن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، “هێشتا نیگه‌رانین و پێمانوایه هێرشى تر له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌كرێته سه‌ر شانده دیپلۆماسییه‌كان، به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى 25 ى ئۆكتۆبه‌ر كه ساڵیادى خۆپێشاندانه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه و له‌وانه‌یه ناڕه‌زاییه‌كى گه‌وره به‌ڕێوه‌بچێ”.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، به ڕاشكاویى ئه‌وان ده‌ترسن و زۆربه‌ى باڵیۆزخانه‌كانیش داوایان له حكوومه‌تى عێراق كردووه، رێكارى پاراستنیان توندتر بكه‌ن”.
ماوه‌ى دوو ساڵه به به‌رده‌وامى باڵیۆزخانه‌كان ده‌كرێنه ئامانجى هێرشى مووشه‌كى میلیشیاكان،دواى چه‌ندان هه‌ڕه‌شه دوێنێ چه‌ند گرووپێكى میلیشیایى گوتوویانه به چه‌ند مه‌رجێك ئه‌وان هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كان راده‌گرن.