ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ئاشكراى كردووه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانی به‌ریتانیا و فر‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌كات و بۆ پێشكه‌شكردنى چه‌ند داوایه‌ك له‌م وڵاتانه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى تشرینى یه‌كه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، مسته‌فا كازمى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌سه‌ردانێكى ده‌كات بۆ ئه‌وروپا و ده‌چێته هه‌ر یه‌كه له پاریس و له‌نده‌ن و به‌رلین.
سه‌باره‌ت به ئامانجى سه‌ردانه‌كه باس له‌وه كراوه، یه‌كێك له داواكانى كازمى ئه‌وه ده‌بێت یه‌كێتى ئه‌وروپا عێراق له لیستى ره‌شى ئه‌و وڵاتانه بسڕێته‌وه كه كۆمه‌كى دارایى تیرۆر ده‌كه‌ن و پاره‌یان تێدا سپى ده‌كرێته‌وه.
داوایه‌كى تریش ئه‌وه‌یه ئه‌وروپا بۆ چاودێریى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق تیمى چاودێران بنێرێت .جگه له‌م دوو داوایه‌ش عێراق به نیازه چه‌ك له فڕه‌نسا بكرێت.
له‌وه‌ته‌ى كازمى بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به پێچه‌وانه‌ى حكوومه‌ته‌كانى پێشووى عێراق، بایه‌خێكى زیاتر به په‌یوه‌ندى وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌درێ.