دوێنى ئه‌مریكا هێزێكى زۆرى ره‌وانه‌ى رۆژئاواى كوردستان كردووه، له‌نزیك حه‌سه‌كه جێگیر كراون، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه كه له ماڵپه‌ڕێكى رووسى بڵاوكراونه‌ته‌وه، هێزه‌كه له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ رۆژئاوا رۆیشتوون.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ ڤیدیۆیه‌كى داناوه و له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت نزیكه‌ى 54 ئۆتۆمبیل و بارهه‌ڵگرى ئه‌مریكى له‌نێوان قامشلۆ و حه‌سه‌كه له‌سه‌ر رێگه‌ى M4 ده‌ڕۆن.
ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، هێزه‌كه له نزیك بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى حه‌سه‌كه جێگیركراون.
تا ئێستا لایه‌نى ئه‌مریكى وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر له‌رۆژئاواى كوردستان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م هێزانه نه‌داوه، ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ ئه‌و هێزانه له ده‌روازه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و رۆژئاوا رۆیشتوون.
له هاوینى 2014 وه هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌رۆژئاواى كوردستانن له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژ به رێكخراوى تیرۆریستى داعش.