بڕیاره سبه‌ى له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆببنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ چه‌ندان بابه‌تى گرنگى په‌یوه‌ست به هه‌رێمى كوردستان و عێراق تاوتوێ بكرێن.
له‌وه‌ته‌ى مسته‌فا كازمى بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، كۆمه‌ڵێك دانوستاندن له رووى دارایى و پێشمه‌رگه و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه و دوایین جاریش رۆژى هه‌ینى رابردوو رێككه‌وتنى ئاساییكردنه‌وه‌ى شنگال له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژوو كرا.