ئەسعەد مورادی، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
سەعید کاکەیی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تایبەت بۆ نوچەنێت ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر دیاركردنى بازنه‌كان له په‌رله‌مان كراوه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره و كارى په‌رله‌مان نییه بازنه‌كان یه‌كلایى بكاته‌وه.
چه‌ند جارێكه په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن دانیشتووه و دواجار له‌سه‌ر شێوازێكى نوێ رێككه‌وتوون. سه‌عید كاكه‌یى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ده‌ڵێ، “له بنه‌ڕه‌تدا كارى په‌رله‌مان نییه بازنه‌كان یه‌كلایى بكاته‌وه”.
سه‌عید كاكه‌یى گوتى، “جیاکردنەوەی بازنەکان ئەرکی ئەنجومەنی نوێنەران نییە، بەڵکو پێویست بوو یاسایەک دەربکات بەگوێرەی ماددەی ١٠٨ی لە دەستووری عێراق، بۆ دامەزراندنی دەستەیەکی سەربەخۆ، کە ئەرکی سەرەکی ئەو دەستەیەش سنووردانانە بۆ بازنەکان”.
له‌ژێر رۆشنایى ئه‌و قسه‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌ى سه‌عید كاكه‌یى دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ى كراوه نایاساییە و دژ بە ماددەی ٤٧ و ٤٩ لە برگه‌ى شه‌شه‌مى دەستووری، کە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆی نییە دەسەڵاتەکان تێکەڵ بکات.