شلێر سه‌عید،تایبه‌ت به نوچه‌نێت
جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو و له لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێ حكوومه‌تى عێراق ناتوانێ پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2020 بنێرێته په‌رله‌مان، بۆیه ته‌نیا یاساى كورتهێنانانى ناردووه ئه‌ویش چوار مووچه دابین ده‌كات.
جه‌مال كۆچه‌ر له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، گوتى “عێراق بودجه‌ى 2020 نانێرێ ته‌نیا یاساى كورتهێنان ده‌نێرێت ، خۆى ده‌بوو حكوومه‌ت بودجه‌ى 2020 به په‌رله‌مان بدایه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى عێراق تووشى كوردهێنانى دارایی بووه، ئێستا حكوومه‌ت یاساى كورتهێنانى دارایی 2020ى ناردوه بۆ په‌رله‌مان” .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌یش كرد په‌رله‌مان به‌نیازه تێبینیه‌كانى خۆى له‌سه‌ر بدات، دواتر یان ده‌ینێرن بۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى له‌سه‌ربكرێت یان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ حكوومه‌ت.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر یاساكه تێپه‌ڕێت مووچه‌ى چوارمانگ دابین ده‌كرێ.