به‌گوێره‌ى لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا، 320 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا ره‌وانه‌ى هه‌رێم كراوه، كه له ناوه‌ڕاستى مانگى ئاب بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه.
هه‌رچه‌نده بڕیار بوو ئه‌و پاره‌یه له مانگى ئه‌یلوول ره‌وانه بكرێت، به‌ڵام به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى له عێراق، پاره‌كه ره‌وانه نه‌كرا.
ئه‌و كات په‌رله‌مانتارانى كورد روونیان كرده‌وه، هه‌ر كاتێك پاره بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق به‌رده‌ست بێت، ئه‌وا 320 ملیار دیناره‌كه‌ى هه‌رێمیش ره‌وانه ده‌كرێت.
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق ده‌ستى پێكرد و حكوومه‌تى هه‌رێمیش چاوه‌ڕوانى پاره‌كه‌ى به‌غدایه بۆئه‌وه‌ى مووچه دابه‌ش بكات.