فەرەنسا ئامادەیە میواندارێتی مەسیحییەكانی عێراق بكات
نووچەنێت-ئاژانسەكان
هەردوو وەزیری دەرەوە و ناوەوەی فەرەنسا ئامادەیی وڵاتەكەیان دەربرَی بۆ ئاسانكاریی وەرگرتنی مەسیحییەكانی عێراق لە چوارچێوەی یاسای پەنابەرێتی فەرەنسادا.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تەمموز هەریەكە لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لۆران فابیۆس و وەزیری ناوخۆی ئەو ووڵاتە بێرنارد كازانۆڤ لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ووتیان “دەمانەوێت هاریكاری ئەو مەسیحییەكان بكەین كە لە ترسی دەوڵەتی ئیسلامیی -داعش- هەڵاتوون، ئەوانەش كە پەنایان بردۆتە بەر كوردستات. ئێمە ئامادەین ، ئەگەر ئەوان پێیان خۆش بێت، ئاسانكارییان بۆ بكەین تا ئاسانكارییان بۆ بكرێت لە خاكی فەرەنسا و لە چوارچێوەی مافی پەنابەرێتیدا پێشوازییان لێبكەین”.
دوابەدوای كۆچپێكردنی بەكۆمەڵی مەسیحییەكان لە موسڵ لەلایەن داعشەوە، چەندین كەس و رێكخراو لە فەرەنسا بزووتنەوەی فشاریان لەسەر حكومەت درووستكرد تا دەست بداتە هاریكاری مەسیحییەكانی رۆژهەڵات بەگشتی و عێراق بە تایبەتی