شلێر سه‌عید ، تایبه‌ت به‌نوچه نێت
ڕمك ڕه‌مه‌زان قایمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌نوچه‌ى رَاگه‌یاند كه كه‌سێكى دیكه كه گومان ده‌كرێت ده‌ستى هه‌بێت له تاوانى كوشتنى دووخوشكه‌كه ده‌ستگیركراوه.
ڕمك ڕه‌مه‌زان قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ ئاشكراى كرد كه ئێمه ده‌مانزانى ئه‌م تاوانه ته‌نها به‌كه‌سێك نه‌كراوه بۆیه ئه‌مڕۆ یه‌كێكى تر كه به‌شداربووه له ئه‌نجامدانى تاوانى ئه‌و دووخوشكه‌ى كه له‌لایه‌ن باوكیان كوژرابوون ده‌ستگیر كراوه .
گوتیشى، “تۆمه‌تباره‌كه مامی كوژراوه‌كانه به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه”.
لە سەرەتای رووداوەكەش بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ئاشكرای كرد بوو، كە ئەم دوو خوشكە تەمەنیان 17 و 20 ساڵه پێشتر دۆسیەیان لە توندوتیژی چەمچەماڵ هەبووە.
له 7ى ته‌موز ئه‌وكچانه په‌نایان برده‌به‌ر شه‌ڵته‌ر له خراپی مامه‌ڵه‌ى باوكیان ، دوایی له‌سه‌ر به‌ڵێنامه‌ى باوكیان له 11ى ئاب گه‌ڕانه‌وه ماڵ دواى ئه‌وه باوكیان هه‌ردووكیانى كوشت بوو، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه و باوكیان گیرا.