توركیا بانگهێشتى مسته‌فا كازمى ده‌كات

0

نووسینگه‌ى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق رایگه‌یاندووه‌، له‌ رێى باڵیۆزى توركیا له‌ به‌غدا توركیا به‌ فه‌رمى بانگهێشتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه‌، بۆئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌نكه‌ره‌ بكات.

نووسینگه‌ى قاسم ئه‌عره‌جى راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌عره‌جى پێشوازى له‌ فاتح یه‌لدز باڵیۆزى توركیا له‌ به‌غدا كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاشكرا كراوه‌، یه‌لدز بانگهێشتنامه‌ى فه‌رمى بۆ كازمى ره‌وانه‌كردووه‌، بۆئه‌وه‌ى له‌ نزیكترین كات سه‌ردانى توركیا بكات.

له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند گرژییه‌ك له‌نێوان عێراق وتوركیا دروست بوو، به‌هۆى گرتنه‌وه‌ى ئاوى رووباره‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ و هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر سنوورى هه‌رێمى كوردستان، به‌ بیانووى په‌كه‌كه‌، كه‌ له‌لایه‌ك له‌ هێرشه‌كان دوو ئه‌فسه‌رى باڵاى عێراقى كوژران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com