شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت نوچه‌نێت ئاشكراى كرد، په‌سندترین پێشنیار له‌ناو په‌رله‌مانى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یانه كه به كۆتاى ژن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
رێزان شێخ دلێر له لێدوانێك بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد، په‌رله‌مانى عێراق به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن بكات كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه مشتومڕى له‌سه‌ره.
رێزان شێخ دلێر ئه‌و پێشنیاره‌ى روونكرده‌وه كه رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه و گوتی، “بە پێی رێككەوتنەكان ئێمە دەنگمان بەوە داوه كە لە هەر پارێزگایەك بە پێی كۆتای ژنان بازنەكان دیاری بكرێت، بۆ نموونە لە سلێمانی 18 كورسیمان هەبوو لەم 18 كورسییە پێنجی ژنان بوون، ئێستا سلێمانی دەكرێت بە پێنج بازنەی هەڵبژاردن، دوای بازنەكانیش لە ناوخۆی پارێزگاكە و دەوروبەری دابەشدەكرێت”.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت، پێشنیارى دابه‌شكردنى بازنه‌كان به‌گوێره‌ى كۆتایى ژن دوایین چاره‌سه‌ره كه زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌رى كۆكن.