ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق پێشبینى كرد، له سێ مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2021 نرخى نه‌وت بۆ 45 دۆلار به‌رزببێته‌وه. ده‌شڵێ، له بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراق نرخى به‌رمیلێك نه‌وتمان به 42 دۆلار خه‌ملاندووه.
له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى ، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق پێشبینى خۆى بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، “پێشبینى ده‌كرێ له سێ مانگى سه‌ره‌تاى 2021 نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بگات به 45 دۆلار”.
سه‌باره‌ت به خه‌ملاندنى نرخى نه‌وت له بودجه‌ى گشتى عێراق، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌ڵێ، “ئێمه نرخى به‌رمیلێك نه‌وتمان له بودجه به 42 دۆلار خه‌ملاندووه”.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه عێراق پابه‌ند ده‌بێت به رێككه‌وتنى ئۆپیك پڵه‌س و بۆیه ئێستا رۆژانه دوو ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل ره‌وانه ده‌كات.