په‌كه‌كه رێككه‌وتنى شنگال ره‌تده‌كاته‌وه به بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌وان شاره‌كه‌یان رزگار كردووه، له په‌یامێكى كورتى حكوومه‌تى عێراق هاتووه، دۆسیه‌ى ئه‌منى شنگال ته‌نیا به‌ده‌ست هێزه عێراقییه‌كانه‌وه.
كاوه شێخموس ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى په‌كه‌كه، له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، “ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنى شنگال به‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر په‌كه‌كه ده‌زانێ، ئه‌وه دۆڕ‌انى خۆیه‌تى، چونكه ئێمه شنگالمان رزگاركردووه وراده‌ستى خه‌ڵكه‌كه‌مان كردووه‌ته‌وه”.
هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌رپرسه‌ى په‌كه‌كه ده‌ڵێ، “رێككه‌وتنه‌كه بابه‌تێكى ناوخۆییه و په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه” به‌ڵام له‌وه ناچێ ئه‌وان به ئاسانى پابه‌ند بن به رێككه‌وتنه‌كه و له‌شنگال بچنه ده‌ره‌وه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، گرنگترین ئاسته‌نگى به‌رده‌م ئه‌و رێككه‌وتنه په‌كه‌كه و حه‌شدى شه‌عبى ده‌بێ، به‌گوێره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى حوڕه خاڵێكى سه‌یر ئه‌وه‌یه هێزه‌كه‌ى په‌كه‌كه له شنگال له‌سه‌رده‌مى عه‌بادییه‌وه پاره له حكوومه‌تى عێراق وه‌رده‌گرێ.
بۆیه حوڕه ده‌ڵێ، ئه‌م بابه‌ته وا ده‌كات ئێران و توركیا له‌سه‌ر شنگال بۆ سه‌پاندنى هه‌ژموونى خۆیان ململانێ بكه‌ن.
وێراى بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌قى رێككه‌وتنه‌كه ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراقى جارێكى تر توتێكى له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، “دۆسیه‌ى ئه‌منى شنگال له ئه‌ستۆى پۆلیسى فیدڕاڵى و ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى و ده‌زگاى هه‌واڵگرى ده‌بێت.خه‌ڵكى كاره‌ساتبارى شنگال له‌سه‌رووى دۆسیه ئه‌منییه‌كه ده‌بن، هه‌ر قسه‌یه‌كى پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه ئامانجى تێكه‌ڵكردنى دۆسییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێ”.