شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكى ئێزدى له په‌رله‌مانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه رێككه‌وتنى هه‌ولێر وبه‌غدا له‌سه‌ر شنگال، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور بووه. ده‌شڵێ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستى هه‌ندێك لایه‌ن بێ ئه‌وا هه‌رگیز نایانه‌وێ رێككه‌وتن له‌سه‌ر شنگال بكرێت.
خالیده خه‌لیل په‌رله‌مانتارى ئێزدى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ نوچه‌نێت ئه‌مڕۆ قسه‌ى له‌سه‌ر گرنگى رێككه‌وتنى شنگال كرد و گوتى، “ئه‌وانه‌ى كه نایانه‌وێ رێككه‌وتنه‌كه سه‌ربگرێت ئه‌و كه‌سانه‌ن كه كاره‌ساتى شنگال و ئێزیدییه‌كانیان له‌به‌رچاو نییه”.
دواتر گوتى، “ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وان بێت، ئه‌وا نایانه‌وێ هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر شنگال بكرێت”.
له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى خالیده خلیل باسى له‌وه كرد، رێككه‌وتنى به‌غدا وهه‌ولێر بۆ ئێزدییه‌كان گرنگه و ده‌ستوورییه. دواتریش گوتى ، “تا ئێستا شنگالیەكان لە خێوه‌ته‌كان به ناخۆشى ده‌ژین، لەكاتێكدا خەڵكی بیانی لەناو شنگال دەسوڕێنەوە، بۆیە دەبێت ئەو هێزە بیانیانە دەربكرێن و خەڵكی خۆی شنگالی بگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان”.