شلێر سه‌عید، نوچه نێت
له‌ئامارێكى تایبه‌ت كه به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه به نوچه‌نێتى داوه له ماوه‌ى 10 مانگى رابردوودا، 151 كه‌س به بریندار و گیانله‌ده‌ستدان بوونه‌ته قوربانى رووداوه‌كانى هاتوچۆ.
عەقیدی ماف زاهیر محەمەد، بەرێوەبەری هاتوچۆی كۆیە له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئامارى قوربانیانى رووداوه‌كانى هاتوچۆى ئاشكرا كرد و گوتى، “له یه‌كى كانوونى دووه‌م 2020 تا 10ى تشرینى یه‌كه‌م “ئه‌مڕۆ” 100 رووداوى هاتوچۆ له سنوورى كۆیه روویانداوه و له‌ئه‌نجامدا 136 كه‌س برینداربوون و 15 كه‌سیش مردوون.
به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه هه‌ر له لێدوانه‌كه‌ى رایگه‌یاند، هه‌ر ئه‌مڕۆ له رێگاى هه‌ولێر- كۆیه رووداوێكى هاتوچۆ روویداوه، كه‌سێك له رووداوه‌كه‌دا مردووه.
دووپاتیشى كرده‌وه زۆرێك له رووداوه به‌هۆى خێرالێخۆڕینى ئۆتۆمبیل بووه.