ئەسعەد مورادی: تایبەت بە نوچەنێت
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشكراى كرد، سبەی یەکشەم شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی فەریق جەمال ئیمنکی، سوپاسالارى پێشمه‌رگه سەردانی بەغدا دەکەن.
له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى پێشمه‌رگه سبه‌ى یه‌كشه‌م 11ى تشرینى یه‌كه‌م، فارس عیسا گوتى، ئه‌و شانده‌ى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراق كۆده‌بێته‌وه.
روونیشى كرده‌وه، ئامانجى سه‌ردانه‌كه قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌و هاوئاههنگییهكهى پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراق قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى فارس عیسا، چه‌ندان ناوه‌ندى هاوئاهه‌نگى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له ناوچه‌كانى شنگال و مووسڵ و كه‌ركووك و دیاله ده‌كرێنه‌وه.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، گرنگى كردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوه‌نده هاوبه‌شانه له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، جموجۆڵى رێكخراوى تیرۆریستى داعش زیادى كردووه و هیچ لایه‌ك به ته‌نیا ناتوانێ له‌ناویان ببات.