ئەسعەد مورادی: تایبەت بە نوچەنێت
مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت رایگه‌یاند، ده‌ركردنى هێزه ده‌ره‌كییه‌كان له‌ناو شنگال له‌ئه‌ستۆى هێزه عێراقییه‌كانه و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، تا ئه‌و هێزانه ده‌رنه‌كرێن ئه‌وان ناگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه.
مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال، لەبارەی رێککەوتنی نوێی هەرێم و بەغدا لەسەر بارودۆخی شنگال كه دوێنێ واژۆ كرا بە نوچەنێتى گوت، “ئەو رێککەوتنە لە بەرژەوەندی شنگال و خەڵکی شنگالە، بەڵام تاکو ئەو هێزانە لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە دەرنەکرێن ناگەڕێینەوە شنگال و نابینە بەشێک لە خراپەکاريیەکانی ئەو هێزە نایاساییانە”.
لەبارەی پێشنیاری سێ کەس بۆ قایمقامی نوێی شنگال كراوه، وه‌ك له راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس كراوه، مەحما خەلیل له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت گوتى، ” ئاگاداری ئەو پێشنیارە نییم و بەگوێرەی یاسا و رێکارە یاساییەکان واتە یاسای 21ی ساڵی 2008 لە ئەنجومەنی پارێزگاکان هەر خۆم قایمقامم. هەروەها گۆڕینی قایمقام بە هەڵبژاردن دەکرێت”.
مەحما خەلیل باس لە ئەنجومەنی شنگال دەکات و دەڵێت، “شنگال پێشتر ئەنجومەنی هەبوو کە لە 17 ئەندام پێکهات بەڵام لە ئێستادا بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق کاری هەموو ئەنجومەنەکان راگیرا”.