نێچیرڤان بارزانى: مه‌هاباد قه‌ره‌داغى خزمه‌تێكى به‌رچاوى به‌ ئه‌ده‌بیاتى كوردى كردووه‌

0

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوایى مه‌هاباد قه‌ره‌داغى، پرسه‌ نامه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌ مه‌هاباد خزمه‌تێكى به‌رچاوى به‌ ئه‌ده‌بیاتى كوردى كردووه‌.

دوێنێ مه‌هاباد قه‌رداغى نووسه‌رى به‌ناوبانگى كورد كۆچى دوایى كرد و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ ده‌قه‌كه‌ى هاتووه‌:

بەداخەوە هەواڵی مەرگی شاعیر و نووسەر و چالاکوان مەهاباد قەره‌داغی ـ م پێگەیشت. خاتوو مەهاباد قەرەداغی خزمەتێکی بەرچاوی بە ئەدەبیاتی کوردی كردووه‌ و به‌رگریكارێكى دیارى مافى ئافره‌تان و ئەلقەیەکی گرنگى خەباتی ژنانی کوردستان بووه‌ لەپێناو دابینکردنی یەکسانیدا. ئێمە کار و چالاکییەکانی بەرز هەڵدەسەنگێنین.

پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەی کەسوکار و ئاشنا و هاوکاران و ڕۆشنبیران و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم. لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی شاد بێت و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

10/10/2020

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com