محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، داواى له په‌رله‌مانتاران كرد واده‌یه‌ك بۆ بانگهێشتنى مسته‌فا كازمى سه‌ر‌وك وه‌زیران وعه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى بۆ په‌رله‌مان دیار بكرێت.
ئه‌مڕۆ له كاتى ده‌ستپێكردنى دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆك په‌رله‌مانى عێراق داواى له په‌رله‌مانتاران كرد واده‌یه‌ك دیار بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى كازمى و عه‌لاوى بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێن.
ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه كه رۆژى دووشه‌مى داهاتوو عادل روكابى وه‌زیرى كار وكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێ.
هه‌فته‌ى رابردوو دواى ئه‌وه‌ى 20 رۆژ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئه‌یلوول دواكه‌وت. وێراى دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر نه‌بوونى پاره، كه‌چى حكوومه‌تى عێراق ده‌ستى به دابه‌شكردنى مووچه‌كرد.
ئه‌و كات په‌رله‌مانتاران داوایان كرد مسته‌فا كازمى و وه‌زیرى دارایى بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێن، بۆئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ى ئه‌و پاره‌یه بدرێت كه وه‌ك مووچه دابه‌ش كراوه.