ئەسعەد مواردی: تایبەت بە نوچەنێت
له ساڵانى رابردوو توركیا سێ ئۆپراسۆنى دژ به خاكى رۆژئاواى كوردستان ئهنجام داوه، دوایین هێرشى له نۆى تشرینى یهكهمى ساڵى رابردوو بوو كه دوێنێ ساڵیادى داگیركارییهكه بوو. بهرپرسێكى رۆژئاواى كوردستان له دیمانهیهكى لهگهڵ نوچهنێت دهڵێ توركیا ناتوانێ وهك سالاچنى رابردوو هێرش بكاته سهر رۆژئاواى كوردستان.
دوێنێ ٩-١٠-٢٠٢٠، ساڵڕۆژی هێرشی تورکیایە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، لەم رۆژەدا رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆك كۆماری توركیا لە توویتێکدا رایگەیاند، سوپای توركیا و سوپای میللی سوریا ئۆپهراسیۆنی “كانی ئاشتی” یان لهدژی رێكخراوهكانی پهكهكه/یهپهگه و داعش له باكوری سووریا دهستپێكردووە.
هەر لەدوای فەرمانی دەستپێکردنی هێرش بۆسەر رۆژئاوا، فڕۆکە جەنگییەكانى تورکیا، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ناوەندی سەربازیی سەرێ کانى یان لەرۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد.
لەو كاتەدا هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو بە “هەسەدە”، داوایان لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد ناوچەی دژەفڕین بۆ رۆژئاواى كوردستان رابگەیەنێ، بۆ ئەوەی هێرشی سەر خەڵکی بێتاوان بوەستێت.
بۆ رۆژی دواتر هێرشەکان بەرفراوانتر بوون، هاوشانی سوپای تورکیا هێزە توندڕەوەکانى ئۆپۆزسیۆنی سوریا، کە لایەن تورکیاوە سەرپەرشتی دەکرێن هێرشی زەوینی-یش دەستیان پێکرد.
ئەو هێرشانە کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەرفراوانی لێکەوتەوە، بە تایبەتی لەلایەن فرەنساوە، کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا بە توندی سەركۆنەى هێرشە تاکلایەنەکەی تورکیای کرد بۆ سەر رۆژئاوا، داوایشى كرد دەستبەجێ هێرشەکان رابگیرێن.
هەروەها لە ناوخۆى ئەمریکا کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و بە جۆرێک رای گشتی دژی بڕیارەکەی ترەمپ لە بەرژەوەندی هێرشی تورکیا وەستانەوە، تا وایلێهات بە چەند قۆناغێک هێرشەکە دوای داگیرکردنی سەرێ کانی و گرێ سپی ئاگربەست رابگەیەنن و پێش بە فراوانخوازی تورکیا بگرن.
هەروەها لە راگرتنی هێرشەکانی تورکیا روسیاش رێککەوتنی لەگەڵ هەسەدە و تورکیا کرد بەوەی سوپای دەوڵەتی سوریا بگەڕێنەوە ناوچەکە.
ئیبراهیم حەسەن، نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) تایبەت بە نوچەنێت لهسهر ئهم بابهته گوتى، “لە پیلانی تورکیا فراوانخوازی و هێرش هەیە و دەیانەوێ هێرشی نوێ بکەن، بەڵام هەلی رەخساو نابینن، واتە بارودۆخی نێودەوڵەتی. هەروەها تورکیا لە لیبیا، ئەرمینیا و دەریای سپی ناوەڕاست، لە پاشەکشێ دایە، بۆیە ناتوانێ جەبهەیەکی دیکەی شەڕ بکاتەوە، لەگەڵ ئەوەش ئەمریکا لە قۆناغی هەڵبژاردندایە و ناتوانێ پشتگیری ئەمریکا بەدەست بهێنێ بۆ هێرش کردن”.
ئیبراهیم حەسەن دەشڵێت، “لە تێڕوانینی ئێمە ئەمریکا نایەوێ شەڕێکی فراوانی دیکە روو بدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەدایە کوردەکان زیاتر نزیکی یەکتر بخاتەوە و کاریگەری لەسەر جەماوەری هەبێ لەبەر ئەوەی پێشتر هەنگاوی هەڵەی بەرانبەر کورد نا، کە رێگەی بە تورکیا دا بۆ دەربازبوونیان بۆ هێرش کردن و گرێ سپی و سەرێ کانی خستەژێر دەستیان”.
نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی کوردستان پێیوایە، ئەمریکا بۆ ئەوەی متمانەی كورد بەدەست بهێنێتەوە دەرفەت نادات تورکیا هێرش بکات.
لەبارەی ئەوەی ئەگەری هەیە خۆتان یان بە پشتگیری نێودەوڵەتی یان ئەمریکا پاشەکشە بە تورکیا بکەن لە رۆژئاوا؟ نوێنەرەکەی پەیەدە گوتی، “ئەمریکا چاو لە ئێمە دەکات، ئەگەر هێزی ئێمە بتوانن بەرگری بکەن و یەکگرتوویی خۆمان پێشبخەین و ئەمریکاش چاوی لەسەر کێشەکانی ئێمەیە و ئەگەر یەکگرتووی نیشتیمانیمان هەبێ لەگەڵمان دەبێ، بەڵام ئەگەر ئێمە بە لاوازیی ببینێ و رێکخستن و یەکگرتوویی ئێمە لاواز بوو، ئهوكات لایەنگریی تورکیا دەکات. چونکە ئەویش لە بەرژەوەندی خۆی دەگەڕێ”.
ئیدارەی خۆجێی رۆژئاوای کوردستان لەرۆژی 15-10-2019، ئیدارەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، 275 هەزار هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی هێرشی سوپای تورکیاوە، ئاوارە بوون. لەو ژمارەیەش 70 هەزاریان منداڵن.