سه‌عید شلێر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
به پێچه‌وانه‌ى چه‌ند لێدوانێكى په‌رله‌مانتارانى كورد، سه‌لیم شوشكه‌یى په‌رله‌مانتارى كورد له عێراق ده‌ڵێ، “هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌نێوان فراكسیۆنه كوردییه‌كان نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت هیچ دانیشتنێكیان نه‌كردووه”.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق كێشه‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن یه‌كلایى بكرێته‌وه، كورد كه ناڕه‌زایى له‌سه‌ر فره‌بازنه‌یى هه‌یه، تا ئێستا فراكسیۆنه‌كانى له‌ناوخۆیان له‌سه‌رى رێكنه‌كه‌وتوون.
هه‌رچه‌نده چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى تر قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه و ده‌ڵێن كورد له‌سه‌ر بازنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون هه‌ر یه‌كه له‌شاره‌كان به‌سه‌ر سێ تا پێنج بازنه دابه‌ش بكرێت.
كه‌چى سه‌لیم شوشكه‌یى په‌رله‌مانتارى كۆمه‌ڵه‌ى ئیسلامى ده‌ڵێ، “وەك جارەكانی دی كورد یەك دەنگ نین و هەركەسە و بە ئاراستەی خۆی كاردەكات بەداخەوە كوردەكان دانیشتیان نەكردووە وبیریان لەوە نەكردۆتەوە چ بۆ كورد باشە پەرتەوازەین”.
سه‌باره‌ت به كۆى گشتى رێككه‌وتنه‌كان له‌ناو په‌رله‌مان سه‌لیم شوشكه‌یى گوتى، “هەر فراكسیۆنه رای خۆی هەیە و هەڵدەستێت بە كۆكردنەوەی واژوو تا ڕای زۆرینە دروست بكەن وتێپەڕێندرێت، ئەوەی زیاتر دەنگی لەسەر دراوە 67 واژؤ كۆكراوەتەوە لەسەر ئەوەی بەغدا بكرێتە پێنج بازنە و موسڵ بكریتە سێ وە بەسراش بكرێتە سێ بازنە و باقی پارێزگاكان دوو بازنە بن بەشێوەك پارێزگاكە بازنەیەك و بازنەیەک دەوروبەری”.
به پێچه‌وانه‌ى لێدوانه‌كه‌ى سه‌لیم شوشكه‌یى، جه‌مال شوكر په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى گوتوویه‌تى، زۆربه‌ى حزبه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون هه‌ر شارێك بكرێ به سێ تا پێنج بازنه.