لە چینەوە پەیوەندییان بە داعشەوە كردووە

0

isis-chinaلە چینەوە پەیوەندییان بە داعشەوە كردووە

نووچەنێت-رۆیتەرز

بەپرسێكی حكومەتی چین دەڵێت رەنگە مسوڵمانی چینی لە ریزەكانی داعش هەبن.
نێردەی تایبەتی حكومەتی چین بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكاری كردووە كە مسوڵمانی توندڕەو لە هەرێمی شینگیانگی رۆژئاوای ئەو ووڵاتەوە روویان لە كامپەكانی مەشقی داعشەوە كردووە و پێدەچێت هەندێكیان گەیشتبنە ناو خاكی عێراق.
بەهۆی ئەوەی داعش بانگەشەی دامەزراندنی خەلافەتی ئیسلامی دەكات، مسوڵمانی توندڕۆ لە جیهانی ئیسلامی و ووڵاتانی رۆژئاواوە پەیوەندیا بە ریزەكانی ئەو رێكخراوەوە كردووە، بەڵام ئەمە یەكەم دانپێدانانە بە هەبوونی مسوڵمانی چینی لە ریزەكانی داعشدا.
دوێنێ‌ حكومەتی ئیندۆنیسیاش ئاشكرای كرد كە تا ئێستا لانیكەم 30 مسوڵمانی ئەو ووڵاتە پەیوەندییان بە داعشەوە كردووە و 56 كەسی دیكەش داوای ڤیزەی سەردانكردن بۆ سووریایان كردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com