میدیاكانى عه‌ره‌بى بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به بڕیارى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، دوێنێ هێزه‌كانى عێراق له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشى دابوون، گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ییش ره‌تى ده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى CNN بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ى دوێنێ هێزه‌كانى عێراق له‌و په‌ڕى ئاماده‌باشى بوون، هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌بووه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى داوه‌ته‌وه فرقه‌ى نۆى زرێپۆش بۆ ئه‌وه‌ى له ناوچه‌كانى نزیك باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له ئاماده‌باشى بن.
هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌واڵه له چه‌ندان ماڵپه‌ر ورۆژنامه‌ى به‌ناوبانگى عه‌ره‌بى بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه‌چى یه‌حیا ره‌سووڵ گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له عێراق زانیارییه‌كانى ره‌تكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى ئه‌وه‌ى روویداوه كارێكى ئاسایى بووه كه به‌یانى و ئێواران هێزه‌كانى عێراق له به‌غدا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
یه‌حیا ره‌سووڵ له توتێك ده‌ڵێ، “ئه‌و بابه‌ته بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌چى بارودۆخى به‌غدا جێگیره”.
ماوه‌ى دوو ساڵه به‌هۆى میلیشیاكان و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر شوێنه گرنگه‌كان وشانده دیپلۆماسییه‌كان بارودۆخى ئه‌منى به‌غدا جێگیر نییه.