شلێر سه‌عید، نوچه نێت
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ به‌گوێره‌ى بڕیارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده یه‌كه‌م رۆژى ساڵى نوێى خوێندن بوو، كه‌چى له هه‌ولێر ودهۆك قوتابخانه‌كان به‌ڕووى قوتابیان كرانه‌وه و له شاره‌كانى هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین و كۆیه‌یش بایكۆتى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه كرا.
ئه‌مڕۆ 10ى تشرینى یه‌كه‌م، له هه‌رێمى كوردستان ساڵى نوێى خوێندن بوو. به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌بوو پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌مى بنه‌ڕه‌تى له ژووره‌كانى خوێندن ئاماده بن، به‌ڵام قوتابخانه‌كان ته‌نیا له هه‌ولێر و دهۆك كرانه‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، قوتابخانه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى گه‌ریمان و راپه‌ڕین و كۆیه و چه‌ندان شوێنى تر‌ى ده‌وروبه‌رى ئه‌و شارانه قوتابخانه‌كان نه‌كراونه‌ته‌وه، هاوكات له گه‌رمیان وكۆیه وچه‌ند شوێنێكى تر گردبوونه‌وه‌ى مامۆستایان به‌ڕێوه‌چوو.
مامۆستا ئاوات شه‌ریف له‌ناو گردبوونه‌وه‌ى مامۆستایانى كۆیه، باسى له هۆكارى بایكۆتكردنه‌كه كرد و گوتى ئه‌وه په‌نجا رۆژ تێپه‌ڕیوه مووچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه و تا ئێستا مووچه‌ى مانگى نیسان نه‌دراوه.
ئه‌و مامۆستایه دووپاتى كرده‌وه گردبوونه‌وه‌ى ئه‌وان بۆ مووچه‌یه و ده‌یانه‌وێ فشار له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست بكه‌ن تا مووچه دابه‌ش بكات.
پێشتر له مانگى رابردوو یه‌كێتى مامۆستایان ناڕه‌زاییه‌كى به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابوو، كه یه‌كێكیان تایبه‌ت بوو به مووچه و ئه‌ویتریان تایبه‌ت بوو به خوێندنى ئۆنلاین كه ئێستا به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه په‌یڕه‌و ده‌كرێ. مامۆستایان ده‌ڵێن ئه‌م سیسته‌مى خوێندنه بۆ هه‌رێمى كوردستان نابێ چونكه ژێرخانه‌كه‌ى نه‌ڕه‌خساوه.