رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا پێشبینى ده‌كات، رێككه‌وتنى شنگال له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سه‌ربه ئێران ره‌ت بكرێته‌وه و كێشه‌ى بۆ دروست بكرێ، چونكه به‌ر خواستنى پرۆژه‌ى “هیلالى شیعى” ئێرانى ده‌كه‌وێ.
له راپۆرته‌كه هاتووه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى دوێنێ له به‌غدا له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى فیدڕاڵى واژۆ كراوه، نیگه‌رانى هێزه‌كانى سه‌ربه ئێرانى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
چونكه ئه‌وان به‌ر له هه‌موو شتێك نایانه‌وێ ناوچه‌كه جێبهێڵن، جگه له‌مه‌یش ئه‌و رێككه‌وتنه به‌ر پرۆژه‌ى هیلالى شیعى ده‌كه‌وێت كه چه‌ند ساڵێكه بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنى ئێران و عێراق و سووریا و لبنان كارى بۆ ده‌كات.
له ئه‌نجامى ئه‌و دوو پاساوه پێیشنى ده‌كرێت هێزه‌كانى سه‌ربه ئێران له ناوچه‌كه نه‌كشێنه‌وه، وه‌ك له بڕگه‌یه‌كى رێككه‌وتنه‌كه هاتووه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هه‌ندێك له چاودێرانى سیاسى پێشبینى ئه‌وه بكه‌ن گرژیى زیاتر له ناوچه‌كه دروست بێ.
دوێنێ له به‌غدا شاندى هه‌رێم و عێراق رێككه‌وتنێكیان ئه‌نجام دا به ناوى “رێككه‌وتنى ئاساییكردنه‌وه‌ى شنگال”.