به بۆنه‌ى رێككه‌وتنى ئاساییكردنه‌وه‌ى شنگال كه له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و فیدڕاڵى دوێنێ واژۆ كرا، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێ ئه‌م كاره ئه‌نجامى هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تییه.
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به ئه‌رێنى و گه‌شبینییه‌وه له ڕێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال ده‌ڕوانین. ده‌ستخۆشى له تیمى دانوستانكارى هه‌ردوولا بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆكان و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن ده‌كه‌ین. ئه‌م كاره ئه‌نجامى هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تى، پێكه‌وه‌یى و كارى هاوبه‌شى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه.
سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشییه‌كى تایبه‌ت پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ین كه ڕۆڵێكى دیارى كاریگه‌ر و یارمه‌تیده‌رى بینى بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆكان و گه‌یشتن به‌م ڕێككه‌وتنه، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگیرى و به‌شداریى خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و ماندووبوونى بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنه‌كه و هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه یارمه‌تیده‌ر و هاوكار بوون.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌نگاوێكى نیشتمانیانه‌ى دروسته له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى وڵات‌دا و ده‌بێته هۆى بنیاتنانه‌وه و پته‌وكردنى متمانه له‌نێوان حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، هیوادارین هه‌نگاوى دیكه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولاى به‌دوادا بێت و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كى سه‌ربه‌رزانه و ئارام و بێ كێشه بۆ خوشك و برایانى ئێزدى و ته‌واوى خه‌ڵكى شه‌نگال و سه‌قامگیرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه، دابین بكات.
داواكارین پابه‌ندى به جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه بكرێت، هه‌روه‌ها داوا له هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان ده‌كه‌ین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌كه و بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانیان هاوكارمان بن كه ده‌بێته مایه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و لێبوردیى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
9/10/2020
سەرۆکی
هەرێمی کوردستانی عێراق