وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ى زانكۆلاین به‌رده‌ست ده‌بێ و قوتابیان ده‌توانن ناوى خۆیان تۆمار بكه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمیدا، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئاشكراى كردووه، سبه‌ى شه‌موو كاتژمێر 12ى نیوه‌رۆ زانكۆلاین به‌رده‌ست ده‌بێت قوتابیان ده‌توانن ناوى خۆیان بۆ زانكۆكان تۆمار بكه‌ن.
ئه‌وه‌یشى روونكردووه‌ته‌وه كه ناوى به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ى نهێنى هه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌بێت كه له قوتابخانه وه‌ریانگرتووه. 10 رۆژیش مۆڵه‌ت ده‌بێ تا ناوى خۆیان تۆمار بكه‌ن
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى خوێندنى باڵا 72 هه‌زار و 264 ده‌رچووى پۆلى 12 هه‌یه، كه 46 هه‌زار و 288 یان ده‌رچووى زانستى و 24 هه‌زار و 379 قوتابیان ده‌رچووى وێژه‌یین.
لینكى زانكۆى ئۆنلاین ئه‌مه‌یه: www.regayzanko.com