له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى ومسته‌فا كازمى بارودۆخى شنگالیان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا خۆشحاڵی خۆیان به رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌ربڕى كه له‌سه‌ر بارودۆخى شنگال ئه‌نجام درا.
دواى راگه‌یاندنى رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدڕاڵى، له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ى بارودۆخى شنگال. سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا.
له په‌یوه‌ندییه‌كه باسیان له بارودۆخى شنگال كرد و خۆشحاڵى خۆیان به رێككه‌وتنه‌كه ده‌ربڕى.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نۆى تشرینى یه‌كه‌م، حكوومه‌تى هه‌رێم كوردستان و حكوومه‌تى فیدڕاڵى له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ى بارودۆخى شنگال رێككه‌وتن، بڕگه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه پێشتر له نوچه نێت بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دواى راگه‌یاندنى رێككه‌وتنه‌كه هه‌ر یه‌كه له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشوازییان له رێككه‌وتنه‌كه كرد و مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمیش رێككه‌وتنه‌كه‌ى به سه‌ره‌تاییه‌ك زانى بۆ جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق.