دواى واژۆكردنى رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر شنگال له‌نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تى فیدڕاڵى، له راگه‌یه‌نراوێكى نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕگه گرنگه‌كانى رێككه‌وتنى شنگال بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دواى ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى له‌باره‌ى رێككه‌وتنه‌كه راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا گرنگترین بڕگه‌كانى دیار كردووه:
یه‌كه‌م: لایه‌نى ئه‌منى له ئه‌ستۆى حكوومه‌تى فیدڕاڵى ده‌بێت به هاوئاهه‌نگى حكوومه‌تى هه‌رێم.
دووه‌م: هیچ هێزێكى ده‌ره‌كى وناوخۆ له‌ناو شنگال نابن، جگه له هێزه فه‌رمییه‌كانى عێراق.
سێیه‌م: لایه‌نى خزمه‌تگوزارى به لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێ.
چواره‌م: لایه‌نى كارگێرى به رێككه‌وتن ده‌بێ له نێوان هه‌رێم و پارێزگاى مووسڵ.
پێنجه‌م: هیچ هێزێك بێ ره‌زامه‌ندى هه‌رێم و به‌غدا ناچێته ناو شنگال.
شه‌شه‌م: نابێت ئه‌و هێزانه له شنگال بمێنن كه هه‌ڕه‌شه له وڵاتانى دراوسێ ده‌كه‌ن.
حه‌وته‌م: ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕى كوشش بكرێ بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و گێڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى شنگال.