ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى عێراق، رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غداى له‌سه‌ر شنگال راگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د مه‌لال ته‌ڵاڵ گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق، له تویتێك كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غداى له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال راگه‌یاند.
له تویته‌كه‌دا هاتووه، “مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ چاودێريى رێككه‌وتنێكى مێژوویى كرد، كه ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى فیدڕاڵى له شنگال به‌گوێره‌ى ده‌ستوور به‌هێز ده‌كات، له‌ڕووى كارگێڕى و ئاسایشه‌وه، كۆتایى به ده‌سه‌ڵاتى گرووپه نامۆییه‌كان ده‌هێنێ، سه‌ره‌تاییه‌ك ده‌بێ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره‌كه وگه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌واوى خه‌ڵكه كۆستكه‌وتووه‌كه‌ى، به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان”.
ئه‌مڕۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا و بۆ واژووكردنى رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال.
