ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و دان برۆلێیت وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى تاوتوێى وه‌به‌رهێنانى ئه‌مریكییان له‌هه‌رێمى كوردستان كرد.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ برۆلێیت وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مریكا ئه‌نجام داوه و هه‌ردوو لا باسیان له چه‌ند ره‌هه‌ندێكى وه‌به‌رهێنانى ئه‌مریكى له هه‌رێمى كوردستانیان كردووه.
له‌م باره‌یه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه:
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2020/10/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمەریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا، بەتایبەتی دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە بواری وزەی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی پشتگیریی و هاوکاریی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد بۆ هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە هەموو ڕوویێکەوە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا، کە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پەڕەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دەکات، بە تایبەتی لە بواری وزە و گازی سروشتی‌دا. هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە دەکرێ هەرێمی کوردستان ، ببێتە سەنتەرێکی گرنگ بۆ وەبەرهێنان لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.