له دهستپێكى ساڵى نوێى خوێندن، وهزارهتى پهروهردهى ههرێمى كوردستان كۆمهڵێك رێنمایى نوێ بڵاو دهكاتهوه، دووپاتى دهكاتهوه بۆ پاراستنى قوتابیان ومامۆستایان پهیڕهوى خوێندنى ئهلیكترۆنى دهكات.
سبهى شهموو 10/10 یهكهم رۆژى ساڵى نوێى خوێندنه له ههرێمى كوردستان و ئهمڕۆ به بۆنهیهوه، وهزارهتى پهروهردهى ههرێمى كوردستان دووپات لهسهر پهیڕهوكردنى خوێندنى ئهلیكترۆنى دهكاتهوه كه پێشتر بڕیارى لهسهر درابوو، كۆمهڵێك رێنماییشى بڵاوكردووهتهوه كه له راگهیهنراوهكهى هاتووه.
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:
رۆژی شەممە، ڕێکەوتی 10ی 10ی 2020، دەستپێکی دەوامی فەرمییە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی، لەناو پۆل، هەروەها دەستپێکی خوێندنی ئەلیکترۆنییە بۆ قۆناغی سێیەمی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی ، دەستخۆشیی و سوپاسمان هەیە بۆ ڕۆڵی مەزنی مامۆستایان ، جەخت دەکەینەوە لە:
1- قۆناغی 1 و 2ی بنەڕەتی لەگشت قوتابخانە بنەرەتیەکانی حکومی و ناحکومی لەناو پۆل بەڕێنمایی خۆپارێزیی و بەستنی ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان دەوام دەستپێدەکەن.
2- لەو قوتابخانانەی کە لەگوندەکانن و هێڵی ئەنتەرنێت وەک پێویست نییە و ژمارەی قوتابیان زۆر نییە ، کە بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان وئیدارەکان دیارییان کردوون ، بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزیی و ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان ، لە گشت ئاستەکان وقۆناغەکان دەوامی ئاسایی لە ناو پۆل دەستپێدەکەن.
3- قۆناغی سێیەمی بنەرەتی تا یازدەی ئامادەیی ، بە شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست بە خوێندن دەکەن لەڕێگای پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی: www.ewane.krd
قوتابیان ئەو کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی یەی کە لە قوتابخانە وەریانگرتووە یان پێیان دەدرێت بەکاری دەهێنن بۆ بینینی وانەکانیان، لە هەمان کاتدا قوتابیانی ئەم قۆناغانە بە سێ رێگا دەتوانن لە پەیوەندی بن لەگەڵ قوتابخانە و مامۆستایانیان:
یەکەم: کارگێری قوتابخانە خشتەیەک دادەنێن بۆ قوتابیانی ئەو قۆناخانە ( 3 تا 11) دیداری قوتابخانەیان هەبێت و بە گرووپی (5 تا 6) قوتابی بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزییەوە، لە قوتابخانە مامۆستای بابەت بەدواداچوون دەکات بۆ بەکارهێنانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و شرۆڤەکردنی هەر وانەیەک کە قوتابیان پێویستیان بێت لەبابەتەکانیان و پاڵپشتی زانستیان.
دووەم: لەناو پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی مامۆستا و قوتابی دەتوانن لە پەیوەندی بن.
سێیەم: مامۆستایان و قوتابیان دەتوانن لە رێگای هەر بەرنامەیەکی دیکەی پەیوەندیکردن (گرووپەکانی ڤایبەر ـ واتس ئاپ ـ تێلیگرام) یان هەر بەرنامەیەکی دیکە لە پەیوەندی بن. کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی بە بەردەوامی وانەکانی قۆناغی 3ی بنەڕەتیی تا 11ی ئامادەیی پەخش دەکات.
4- قوتابخانە نێودەوڵەتییە ناحکومییەکان، بۆ ئەو بابەتانەی پێویستیان بە ئامادەسازی و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتییە دەتوانن بە شێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل تەنها بۆ ئەو قۆناغانە کاربکەن.
5ـ قوتابخانە ناحکومییە لوکاڵیەکان هەمان رێنمایی قوتابخانە حکومییەکانیان بەسەردا جێبەجێ دەبێت.
6ـ قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی 10ی ئامادەیی، پاش دیاریکردن و هەڵبژاردنی بەشەکانی (زانستی ـ وێژەیی ـ پیشەیی) دەست بە خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکەن، ئەمەش لە ماوەی هەفتەی یەکەم پێویستە لە قوتابخانەکان یەکلایی بکرێتەوە کە قوتابی چ بەشێکی هەڵبژاردووە.
7ـ سەرپەرشتیاران رۆڵی سەرەکی و گرنگ دەبینن لە بەدواداچوون لە جێبەجێکردنی ئەو شێوازەی بۆ خوێندنی ناو پۆل و دیداری مامۆستایان لە گەڵ گروەپی (5 تا 6) قوتابی هەیە.
8ـ وەزارەتی پەروەردە جەخت دەکاتەوە لەوەی کە ئەو شێوازی دەوامکردنە و پشتبەستن بە خوێندنی ئەلیکترۆنی لەم قۆناغەدا بۆ سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و رودانی کەمترین بەریەککەوتن و نزیک بوونەوەیە ، لەگەڵ باشتر بوونی ڕەوشی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی جێبەجێکاری روبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریاری نوێ دەدرێت بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
9ی 10ی 2020