شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ناوه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوتا ده‌كرێ و تا ئێستایش دیار نییه ئه‌و پێنج مووچه‌یه‌ى له‌لایه‌ن حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه چى به‌سه‌ر دێ.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا بڵاوكراو‌نه‌وه، ده‌گوترێ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێ مووچه‌ى ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌رووى ناوه‌وه هاوتا بكات.
به‌گوێره‌ى ئه‌م زانیارییانه‌ى بێت ئه‌و مووچه‌یه‌ى كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ دابه‌ش بكرێ، مووچه‌ى مانگى نیسان نابێ، به‌ڵكو مووچه‌ى مانگى ئه‌یلوول ده‌بێ.
بۆیه له‌و كاته‌دا چه‌ند مووچه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وانیش مووچه‌ى مانگه‌كانى : نیسان، ئایار، حوزه‌یران، ته‌مووز، ئاب.
په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى پارتى كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرى گوتى، “تا ئێستا به فه‌رمى هیچ زانیارییه‌ك نییه، بۆیه نازانرێ ئه‌و پێنج مووچه‌یه چی‌یان به‌سه‌ردێ”.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا دووپاتى كرده‌وه، حكوومه‌ت ده‌مێكه بیرى له‌وه كردووه‌ته‌وه كه سیسته‌مى دابه‌شكردنى مووچه رێك بخاته‌وه‌وه و به‌گوێره‌ى ناوى ئه مانگانه‌ى مووچه‌ى تێدا ده‌درێ دابه‌شى بكات.