رۆژنامه‌ى فایننشاڵ تایمزى به‌ریتانى ده‌ڵێ، توركیا تواناى خۆى به ته‌واوى له دروستكردنى فڕۆكه‌ى بێ فڕكه‌وان پێشخستووه وئه‌مه‌یش وایكردووه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له به‌ڕێوه‌به‌ردن سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى خۆى به‌كاری بهێنێ.
رۆژنامه‌كه راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه وگوتوویه‌تى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان “درۆن”ى توركیا له‌لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه به‌كارهاتووه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكى ئازه‌رى یان توركى ئاماده نین زانیارى له‌و باره‌یه‌وه بدات.
له راپۆرته‌كه ده‌گوترێ توركیا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له دروستكردنى درۆن پێشكه‌وتووه، جیا له‌وه‌ى له ته‌واوى شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانى له سووریا و لیبیا و قه‌ره‌باخ به‌كارى ده‌هێنێ. زۆریش ده‌فرۆشێته‌وه.
فایننشال تایمز ده‌ڵێ، له ساڵى رابردوودا توركیا به به‌هاى سێ ملیار دۆلار چه‌ك و پێداویستى سه‌ربازى فرۆشتووه، كه‌چى له ساڵى 2002 به به‌هاى 248 ملیۆن دۆلار كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى فرۆشتبوو. جیا له‌مه‌یش پێشبینى ده‌كات له ساڵى 2023 داهاتى له‌م بواره بگات به 10 ملیار دۆلار.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه هاتووه، پیشه‌سازى چه‌كى توركى له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ردغان یه‌ك ده‌گرێته‌وه، هه‌ر ئه‌و فڕۆكانه‌یش وایكرد توركیا هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ى بڵاو بكاته‌وه. ته‌نانه‌ت راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، “هێزى سه‌ربازى بووه‌ته كلیلێكى سه‌ره‌كى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و درۆن ده‌راوه‌زه‌یه‌كه بۆئه‌وه‌ى توركی بچبَته ململانێیه‌كانه‌وه”.