رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكى ئاشكراى كردووه، ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزاى تر‌ى دارایى به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێ و پێشبینى ده‌كرێ ئه‌مڕۆ سزاكان به فه‌رمى بڵاوبكرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز، سێ سه‌رچاوه له حكوومه‌تى ئه‌مریكا به رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستیان گوتووه، ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزا به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێ، ئه‌و سزایانه تایبه‌تن به‌و بانكه ئێرانییانه‌ى كه هێشتا له‌ژێر هیچ سزاییه‌ك نیین.
رۆژنامه ئه‌مریكیه‌كه باسى له‌وه كردووه، ئه‌م هه‌نگاوه وڵاتانى ئه‌وروپاى نیگه‌ران كردووه، چونكه پێیانوایه بارودۆخى ئابوورى ئێران خراپتر ده‌كات و كاره‌ساتى مرۆیى ده‌بێ. به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌ند بانكه‌ى ماون سزا بدرێن، ئه‌وا ئێران ناتوانێ ده‌رمان و خۆراك بكڕێ.
كه‌چى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا گوتوویانه بۆ ده‌رمان و خۆراك ده‌كرێ رێگه به چه‌ند كۆمپانیاییه‌ك بدرێ. به‌م سزایانه‌یش ئێران ناچار ده‌كرێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆ.
ئه‌مریكا له ئایارى 2018 له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران كشایه‌وه و دواتر له ماوه‌ى دوو ساڵدا به چه‌ندان قۆناغ سزاى ئابوورى و دارایى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه.