دوێنێ ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلى 12ى ئاماده‌یى له عێراق بڵاوكرایه‌وه، ئه‌وه‌ى سه‌رنجى عێراقییه‌كانى راكێشا سێ قوتابى ئێزدى بوون كه وێراى ئه‌وه‌ى له كه‌مپى ئاواره‌كان ده‌ژین، له ریزى یه‌كه‌مه‌كانى عێراقن.
ماڵپه‌رى حوڕه‌ى ئه‌مریكى له راپۆرتێك باس له‌وه ده‌كات، هه‌ندێك لایه‌نى سه‌رنجڕاكێش له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌بوو.
یه‌كێك له‌وانه له زۆر ناوچه‌ى دووره‌ده‌ست وهه‌ژارنشین قوتابى هه‌بووه، نمره‌یه‌كى به‌رزى هێناوه، هه‌رچه‌نده كۆى پرۆسه‌ى خوێندن له عێراق ئه‌مساڵ به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه پچڕپچڕ بووه.
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت باس له‌وه ده‌كرێ سێ گه‌نجى ئێزدى “كوڕێك و دوو كچ” سه‌رنجى عێراقییه‌كانیان راكێشاوه، به‌وه‌ى له ریزى یه‌كه‌م عێراقییه‌كانن.
حوره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و تویته كردووه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هبه قاسم حه‌سه‌ن 99.83 هێناوه. نه‌واف ئه‌لیاس 99.83، هه‌یام خه‌له‌ف 99.67.
ئه‌و سێ قوتابییه هه‌ر سێكیان ئێزدیین و شه‌ش ساڵه له كه‌مپه‌كان ده‌ژین.
