راپۆرتێكی هەواڵگری: لە عێراق و سووریا كودەتا رودەدەن
نووچەنێت-رۆژنامەی ئەلسیاسە
راپۆرتێكی هەواڵگریی ئەڵمانی پێشبینی دەكات بەمزووانە لە هەریەكە لە عێراق و سووریا كودەتا رووبدەن.
بەپێی ئەو راپۆرتە ئێستا چەندین ووڵاتی ئەوروپی و ئیسلامی چرای سەوزیان بۆ چەكدارە یاخیبووەكان هەڵكردووە و ئاسانكارییان بۆ دەكەن تا بەرەو سووریا بڕۆن. راپۆرتەكە دەڵێت لە 9 رۆژی رابردوودا هەزاران خۆبەخشی سوننی دزەیان كردۆتە ناو سوریا و لە بەكارهێنانی چەكی دژە تانك و پێشكەوتوودا پرۆفێشناڵن و جگە لە پەلاماردانی حیزبوڵڵا لەسەر سنووری لوبنان، بە چەند ئاراستەیەكیش بەرەو دیمەشق بەڕێكەوتوون.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە دوای بێهیوابوون لە ئەسەد و هەست كردن بە خەمسارییەكانی، بڕیاردراوە بە كودەتایەكی خوێناوی بەسەر خۆی و بنەماڵەكەیدا سیستمی فەرمانڕەوایی سوریا كۆتایی بێت و ئەمەش روودەدات.
هەر ئەو راپۆرتە دەڵێت لە عێراقیش كودەتا روودەدات، بەڵام كودەتایەكی سپی سیاسی دەبێت كە كۆتایی بە فەرمانڕەوایی مالیكی دێنێت و هەوڵدەدات لە زووترین ماوەدا داعش و بەعسییەكان بە پارێزگا سوننییەكان وەدەرنێت.