میلیشیاكانى عێراق له‌به‌رده‌م دوو مه‌ترسى گه‌وره‌دان، یه‌كه‌میان ئه‌گه‌رى هێرشى ئه‌مریكایه بۆ سه‌ر باره‌گاكانیان، دووه‌میان په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقه‌وه هه‌یه.
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه ده‌نگۆى داخستنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق، نیگه‌رانییه‌كى زۆرى بۆ میلیشیاكانى عێراق دروست كردووه. چونكه ئه‌وان پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ن دواى داخستنى باڵیۆزخانه‌كه ئه‌مریكا ئۆپراسیۆنى سه‌ربازییان له‌دژ ئه‌نجام بدات.
جیا له‌و مه‌ترسییه رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب باسى له مه‌ترسییه‌كى تر كردووه، په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقه‌وه هه‌یه، كه بڕیاره له ساڵى 2021 به‌ڕێوه بچێ.
له راپۆرتێكى رۆژنامه‌كه هاتووه، میلیشیاكانى عێراق له‌وه ده‌ترسن توڕه‌یى خه‌ڵك له عێراق ده‌نگى ئه‌وان له هه‌ڵبژاردنه‌كه كه‌م بكاته‌وه، ئه‌و كاته‌یش ئه‌وان ئه‌و پاڵپشته سیاسییه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه له په‌رله‌مان بۆ خۆیان دروست كردووه.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، له هه‌ڵبژاردنى رابردوو “2018” میلیشیاكان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح توانیان 47 كورسى په‌رله‌مان بهێنن، ئه‌و كات به‌شداربوونیان له شه‌ڕى رێكخراوى تیرۆریستى داعش هۆكارێك بوو بۆ سه‌ركه‌وتنیان، وێراى خۆسه‌پاندن و ساخته‌كردنیان.
به‌ڵام ئێستا وێنه‌كه گۆڕاوه، توڕه‌ییه‌كى زۆر له‌به‌رامبه‌ر میلیشیاكان هه‌یه، كه ره‌نگه له هه‌ڵبژاردن وا بكات میلیشیاكان پاڵپشتى سیاسى له‌ده‌ست بده‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن و رێگه به ساخته‌كاریى نه‌ده‌ن.