فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشكراى كرد، عێراق په‌یوه‌ندى به چه‌ند وڵاتێكى رۆژئاوایى كردووه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌مریكا له بڕیارى داخستنى باڵیۆزخانه‌كه‌ى له به‌غدا پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه.
فوئاد حوسێن له دیمانه‌یه‌كدا كه به‌شێكى له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات عێراق په‌یوه‌ندى به چه‌ند وڵاتێكى كردووه، تا ئه‌مریكا له داخستنى باڵیۆزخانه پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له دیمانه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌مریكا ته‌نیا مه‌رجى ئه‌وه‌یه هێرش نه‌كرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌ى.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه هێرشكردنه سه‌ر شانده دیپلۆماسییه‌كان له عێراق، مه‌ترسییه‌كى گه‌ورهى هه‌یه، به تایبه‌تى له‌سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌باره‌ت به باڵیۆزخانه‌ى وڵاتانى تر ئاشكراى ده‌كات، 20 وڵات نیگه‌رانى خۆیان له هێرشه مووشه‌كییه‌كان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هیچیان باسیان له داخستنى باڵیۆزخانه‌كانیان نه‌كردووه.