په‌رله‌مانتاران: ئه‌گه‌ر پاره هه‌بوو بۆ دواكه‌وت كه نه‌بوو چۆن په‌یدا كرا؟
شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
مووچه له عێراق بووه‌ته مه‌ته‌ڵێك كه زۆربه‌ى شاره‌زایانى ئابوورى و په‌رله‌مانتاران تێى ناگه‌ن، چونكه وێراى دووپاتكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى كه پاره بۆ مووچه نییه، شه‌وى رابردوو هه‌مان وه‌زاره‌ت رایگه‌یاند، ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش سه‌رسامى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراق دروست كردووه، بۆیه به نیازن وه‌زیرى دارایى بانگهێشتى په‌رله‌مان بكه‌ن.
له چه‌ند ساڵى رابردوودا بۆ یه‌كه‌مجار، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق له مانگى ئه‌یلوول نزیكه‌ى 20 رۆژ دواكه‌وت به‌شێوه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ران دواى مانگى ئاب، نزیكه‌ى50 رۆژ بوو، مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو. شه‌وى رابردوو له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق دابه‌شكردنى مووچه‌ى راگه‌یاند.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌م راگه‌یاندنه هه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى بوو، به فه‌رمى نووسراوێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كه پاره‌ى نه‌ختینه‌یى له‌به‌ر ده‌ست نییه، بۆیه ناتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدات و وه‌زاره‌تى دارایى داوایشى كردبوو كه په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندیى بدات بۆئه‌وه‌ى قه‌رزێكى تر بكات و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى پێ بدات.
له‌سه‌ر رێكارییه‌كانى قه‌رزكردن ئه‌و كات په‌رله‌مانتاران روونكردنه‌وه‌یان دا و گووتیان ئه‌و پرۆسه‌یه 15 رۆژ زیاتر ده‌خایه‌نێ، چونكه وه‌زاره‌ت به نووسراو داوا له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌كات و ئه‌نجوومه‌نیش داوا له په‌رله‌مان ده‌كات و ئینجا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و دانیشتنى په‌رله‌مانیش بڕیاره له 10ى ئه‌م مانگه ده‌ست پێ بكاته‌وه.
رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت روونكردنه‌وه‌ى دا و گوتى، پێدانى مووچه به فه‌رمانبه‌ران به‌نده به قه‌رزكردنه‌كه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌درێت، ئه‌وا مووچه نادرێت.
كه‌چى رۆژێك دواتر مسته‌فا كازمى كاتێك له ناسریه “زیقار” سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى ده‌كرد و زۆر به ساده‌یى گوتى، مه‌سه‌له‌ى مووچه به 24 كاتژمێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێ. ئه‌م لێدوانه‌ى كازمى مشتومڕى لێكه‌وته‌وه و چونكه گه‌شبنییه‌ك و دڵنیاییه‌كى زۆرى تێدا بوو. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له میدیاكان گومانى ئه‌وه‌یان كرد كازمى له بارودۆخى دارایى بێ ئاگابێ بۆیه لێدوانى له‌م جۆره ده‌دات.
دواتر قسه‌كه‌ى كازمى راست بوو و دوێنێ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق رایگه‌یاند مووچه‌ى مانگى ئه‌یلوول ده‌درێ و ئه‌مڕۆیش له به‌غدا ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه كراوه. لێره‌دا پرسیارى په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌یه بۆچى 50 رۆژ دواكه‌وت و چۆنیش له 24 كاتژمێر دابینكرا؟
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، هه‌وڵێك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه هه‌یه بۆئه‌وه‌ى له یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان بانگهێشتى وه‌زیرى دارایى عێراق بكرێت و پرسیارى ئه‌وه‌ى لێ بكرێ ئه‌م پاره‌یه له‌كوێ هاتووه و چۆن دابین كراوه؟ په‌رله‌مانتاران گوتوویانه وه‌زیرى دارایى به فه‌رمى گوتوویه‌تى دابه‌شكردنى مووچه به‌نده به ره‌زامه‌ندى قه‌رزكردنه‌وه، ئه‌ى كه‌وا بێ چۆن دراوه؟
په‌رله‌مانتاران دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان هیچ زانیاری‌یان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ى ئه‌م داهاته‌وه نییه. له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى، په‌رله‌مان ئاگادارى ئه‌وه نییه كه ئه‌م پاره‌یه چۆن دابین كراوه، به‌ڵام وه‌زیرى داراى ده‌توانێ به دوو شێوه پاره دابین بكات.
جه‌مال كۆچه‌ر روونى ده‌كاته‌وه یه‌كێك له شێوازه‌كان ئه‌وه‌یه وه‌زیرى دارایى ده‌ست بۆ به‌ڵگه‌ى گه‌نجینه ببات و بۆ ماوه‌ى 90 تا 180 رۆژ قه‌رزى پێ بكات، شێوازى دووه‌میش ئه‌وه‌یه داواى ره‌زامه‌ندى قه‌رز له په‌رله‌مان بكات.
له كاتێدا جه‌مال كۆچه‌ر له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت ده‌ڵێ، من ئاگادارى ئه‌وه نییم هه‌ڵمه‌تێك بۆ بانگهێشتكردنى هه‌بێت، ماڵپه‌رى به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵێكى جددى هه‌یه بۆ بانگهێشتى عه‌لى عه‌لاوى، بۆ ئه‌وه‌ى روونى بكاته‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌كوێ هێناوه، ئه‌گه‌ر پێشتر تواناى دابینكردنى هه‌بووه بۆچى مووچه هێنده دواكه‌وتووه.
هه‌ندێك له چاودێرانى ئابوورى پێیانوایه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندى به ناشه‌فافى سه‌رچاوه و دارایى عێراقه‌وه هه‌یه، له ریزبه‌ندى رێكخراوى شه‌فافی جیهانیش عێراق له ریزبه‌ندى 11 مین وڵاتى ناشه‌فاف و گه‌نده‌ڵ دایه.
شێروان میرزا په‌رله‌مانتارى كورد له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت دووپاتى ده‌كاته‌وه ناشه‌فافییه‌ك له‌و بابه‌ته هه‌یه وده‌ڵێ، “به بڕواى من حكوومه‌ت پاره‌ى هه‌بووه به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنى قه‌رز ئه‌وه‌ى رانه‌گه‌یاندووه”.
شێروان میرزا له درێژه‌ى قسه‌كانى گوتى،”راسته دیار نییه سه‌رچاوه‌ى ئه‌و پاره‌یه چى بووه، به بڕواى ئێمه له په‌رله‌مان پێویستمان به روونكردنه‌وه هه‌یه ئه‌و پاره‌یه قه‌رز نه‌كراوه، كه‌واته هه‌بووه”.
له كۆتایى قسه‌كانیشى ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده گوتى، “حكوومه‌ت ده‌یویست مووچه وه‌ك كارتێكى فشار به‌كاربهێنێ، به‌ڵام به‌هۆى چله‌ى حوسێنه‌وه ناچاربوو مووچه دابه‌ش بكات، چونكه ده‌یزانى تووڕه‌ییه‌كى زۆر له‌ناو خه‌ڵك دروست بووه، به‌دووریشى نازانم وه‌زیرى بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێت”.