شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ژماره‌ى مردن به كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته هه‌زار و 900 كه‌س، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ند نه‌بێت ئه‌وا ناتوانین هیچ شتێك بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرى پارێزگارى سلێمانى ئاشكراى كرد كه رێژه‌ى مردن به كۆرۆنا له شاره‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه و هۆشداریى دا، له دوو هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌مان بارودۆخ تووشى هه‌ولێر و دهۆك و شاره‌كانى تر‌ى كوردستان بێت.
سه‌باره‌ت به‌و پێشبینیه‌ى پارێزگارى سلێمانى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتڕاستى كرده‌وه كه مه‌ترسییه‌كى زۆر هه‌یه له به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى مردن به په‌تاى كۆرۆنا.
ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت بە نوچەنێتى راگه‌یاند، “ئامارەكان پێمان دەڵێن مردن بە كۆرۆنا لە زیادبووندایە نەوه‌ك هەر لە سلێمانی، بەڵكو لە هەموو شوێنەكانی كوردستان ڕێژەی مردن زۆرە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و هیچ شوێنەك لەم ئامارە بەدەر نییە”.
ئاسۆ حه‌وێزى ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كە بە پێی ئەو ئامارەی لەبەردەستییانە نزیكەی 200 كەس لە نەخۆشخانەكانی سلێمانین دەشڵێ، لەو ژمارەیە 150 نەخۆش پێویستی بە ئۆكسیجینە و زیاتر لە 50 نەخۆش پێویستی بە چاودێريی چڕە و باری تەندروستیان جێگیرە و لە هەولێر لە دوێنێوە ژمارەی مردن بەرزبووه‌تەوە و ژمارەی تووشبوان 300 تێپەڕاندووە لەم دوو ڕۆژەدا و لە دهۆكیش زیاتر لە 100 نەخۆش باری تەندروستیان ناجێگیرە.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت به‌داخ بوو له‌وه‌ى خه‌ڵك پابه‌ندى رێنماییه‌كانى خۆپارێزى نابن و ئه‌مه‌یش جێى نیگه‌رانی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه.