رووسیا به فه‌رمى نیگه‌رانى له ده‌ستوه‌ردانى توركیا له شه‌ڕى قه‌ره‌باخ ده‌ربڕى، ئاشكراى كرد توركیا چه‌كداره به‌كرێگیراوه‌كانى له سووریاوه ره‌وانه‌ى ئازه‌ربایجان كردووه، سه‌رۆكى هه‌واڵگریى رووسیایش ده‌ڵێ، چه‌ند گرووپێكى توندڕه‌وى كوردى له لایه‌ن توركیاوه ره‌وانه كراون.
شه‌وى رابردوو رووسیا به فه‌رمى نیگه‌رانى خۆى به‌رامبه‌ر ناردنى چه‌كدارانى توندڕه‌و له سووریاوه بۆ ئازه‌ربایجان ده‌ربڕیوه و سه‌رۆكى هه‌واڵگرى رووسیایش ناوى چه‌ند گرووپێكى ئاشكرا كردووه كه كوردیشى تێدایه.
سێرگى ناریشكین سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگریى رووسیا به فه‌رمى هه‌ندێك زانیارى بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب“ى له‌نده‌نى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ناریشكین گوتوویه‌تى، “توركیا چه‌ند گرووپێكى به‌كرێگیراوى ره‌وانه‌ى ئازه‌ربایجان كردووه بۆئه‌وه‌ى شه‌ڕى قه‌ره‌باخ بكه‌ن”.
ناریشكین له به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ڵێ، هه‌ر یه‌كه له ده‌سته‌ى ته‌حریرى شام كه پێشتر به به‌ره‌ى نوسڕه ناسرا بوو، له‌گه‌ڵ تیپى حه‌مزه و سوڵتان موراد و چه‌ند گرووپێكى كوردى توندڕه‌و چه‌كدارییان ره‌وانه‌ى شه‌ڕه‌كه كردووه.
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ى چه‌كداره‌كان، سه‌رۆكى هه‌واڵگریى رووسیا ده‌ڵێ به سه‌دان و هه‌زاران تیرۆریست ده‌یانه‌وێ له شه‌ڕى قه‌ره‌باخ پاره‌یان ده‌ستكه‌وێ
وه‌ك رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ببش سه‌رنجى داوه، سه‌رۆكى هه‌واڵگریى رووسیا ناوى گرووپه كوردییه‌كانى ئاشكرا نه‌كردووه.
له 27ى مانگى رابردوو له‌سه‌ر ناگۆڕنى قه‌ره‌باخ له نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان هه‌ڵگیرسا، توركیا به به‌رژوه‌ندى ئازه‌ربایجان و رووسیا به به‌رژوه‌ندى ئه‌رمینیا ده‌ست له شه‌ڕه‌كه وه‌رده‌ده‌ن.