نوچه نێت
له ساڵیادى رۆژى جیهانى نه‌خۆشى ئیفلیجى، رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشییه بڵاویان كردووه‌ته‌وه له ساڵى 1992 وه تا ئێستا 36 هه‌زار حاڵه‌تى ئیفلیجى له هه‌ولێر تۆمار كراوه و له نۆ مانگى رابردووى ئه‌مساڵیش دوو هه‌زار و 175 تووشبووى نوێ هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى به‌ڕێوه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر، له پاركى شار مه‌راسیمێك بۆ رێزگرتن له نه‌خۆشى ئیفلیجى به‌ڕێوه‌چوو، چونكه ئه‌مڕۆ رۆژى جیهانى ئه‌م نه‌خۆشییه‌یه.
دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێرى گوتى، ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و رێژه‌ى تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه كه‌م بكه‌ینه‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى هێلێنا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ساڵى 1992 وه تا ئێستا له هه‌ولێر 36 هه‌زار حاڵه‌تى تووشبوون به ئیفلیجى تۆمار كراوه و له نۆ مانگى ئه‌مساڵیشدا دوو هه‌زار و 175 حاڵه‌تى نوێ هه‌بووه.
رۆژى جیهانى نه‌خۆشى ئیفلیجى له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌ستنیشان كراوه.