شلێر سه‌عید، نوچه نێت
رێژه‌ى مردن به كۆرۆنا له سلێمانى زیادى كردووه و پارێزگارى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هۆشداریى ده‌دات وهۆكارى زیادبوونى مردنى تووشبووان له شاره‌كه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى له كۆنگریه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، ئێمه نایشارینه‌وه كه رێژه‌ى مردن به كۆرۆنا له سلێمانى زیادى كردووه و یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش ئه‌وه‌یه خه‌ڵكى شاره‌كانى تر دێنه سلێمانى، تووشبوون و مردنیان له‌وێ هه‌ژمار ده‌كرێ.
له‌به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كانى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرى پارێزگارى سلێمانى، به دوورى زانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه بكرێت، چونكه بارودۆخى بژێوى هاووڵاتییان باش نییه و له لایه‌كى تریش به گوته‌ى ئه‌و كۆرۆنا چووه‌ته هه‌موو ماڵێكه‌وه .
هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م بارودۆخه گوتى، ده‌بێـت دوو رێكاری بكرێت یه‌كه‌میان خۆپارێزى خه‌ڵكه ودووه‌میشان ئاماده‌یى داموده‌زگاكانه بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى.
پارێزگارى سلێمانى پێشبینی ده‌كات له دوو هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌مان بارودۆخ به‌سه‌ر شاره‌كانى تریش بێت.
به‌رپرسانى كه‌رتى ته‌ندروستى له سلێمانى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، رێژه‌ى تووشبوون له سلێمانى به به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانى تر كه‌متره، به‌ڵام رێژه‌ى مردن زیادى كردووه.