“235 ئەندام پەرلەمان دژی كاندیدكردنەوەی مالكین”

0

Image: Iraqi Prime Minister Nuri al-Maliki“235 ئەندام پەرلەمان دژی كاندیدكردنەوەی مالكین”

نووچەنێت-سەوت ئەلعێراق

ئەندامێكی لیستی وەتەنییە لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت خۆكاندیدكردنەوەی مالیكی نایكاتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ خولی سێیەم، چونكە زۆرینەی رەهای ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە شیعە و سوننە و كورد دژی ئەوەن.
محەممەد تائی ئەندامی پەرلەمان لەسەر لیستی وەتەنییە ئاشكرای كردووە كە ئێستا 235 ئەندام پەرلەمانی عێراق دژی ئەوەن نووری مالیكی ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران، بۆیە خۆكاندیدكردنەوەی بێسوودە.
بە ووتەی ئەو شیعەكان پابەند بە رێنمایی سیستانی كە داوای كردبوو سەركردەكان پۆستەكان قۆرخ نەكەن و بەرژەوەندی گشتی بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتییەكانیان، بۆیە دەنگ بە مالیكی نادەنەوە، ئەوە جگە لە لیستەكانی هەریەكە لە كورد و سوننە كە دژی ویلایەتی سێیەمی مالیكین.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com