له‌ماوه‌ى رابردوودا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لیژنه‌یه‌كى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پێكهێنا، دوێنیش بڕیارى دا لیژنه‌یه‌كى تر دابنێ بۆ به‌دواداچوون له‌و گرووپانه‌ى كه هێرشى مووشه‌كى ده‌كه‌نه‌سه‌ر شانده دیپلۆماسییه‌كان.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، لیژنه‌كه‌ى دوێنێ به سه‌رۆكایه‌تى قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق ده‌بێت، هه‌ر یه‌كه له فالح فه‌یيازى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ئاسایشى نیشتمانى و عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا سوپاسالارى عێراق و چه‌ندان سه‌ركرده‌ى تر پێكهاتووه.
لیژنه‌كه له كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى سه‌رپشك كراوه و ته‌نیا یه‌ك مانگ مۆڵه‌تى پێدراوه بۆئه‌وه‌ى به ئه‌نجام بگات.
ئه‌مه دووه‌م لیژنه ده‌بێت كه كازمى له ماوه‌ى پێنج مانگى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت پێكى ده‌هێنێ، پێشتریش لیژنه‌یه‌كى پێكهێنابوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵێ، ئه‌وه‌ى له‌و لیژنه‌یه جیاواز بوو ئه‌وه بوو هه‌واڵگرى و دژه تیرۆر تێیدا ئه‌ندام بوون.