شه‌وى رابردوو له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى چله‌ى حوسێن له شارى كه‌ربه‌لا، پێكدادانێكى توند له‌نێوان شیعه‌كان دروست بوو، نزیكه‌ى 100 كه‌س بریندار بوون.
ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه شه‌وى رابردوو، له شارى كه‌ربه‌لا له كاتی به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیمى چله‌ى حوسێن هه‌ندێك له زیاره‌تكارانى مه‌زارگه‌ى حوسێن و عه‌باس وێنه‌ى خۆپێشانده‌رانى كوژرا و برینداریان هه‌ڵگرتبوو، دروشمى خۆپێشاندانیان دووباره ده‌كرده‌وه له ئه‌نجامدان له‌نێوان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه و پاسه‌وانانى مه‌زارگه‌كه دروست بوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، نزیكه‌ى 100 بریندار هه‌یه.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، زۆربه‌ى زیاره‌تكاره توڕه‌كان ئه‌وانه‌ى وێنه‌ى خۆپێشانده‌رانیان به‌رز كردووه‌ته‌وه، هوتافیان له‌دژى هه‌ژموونى ئێران له عێراق كێشاوه.
له تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 خۆپێشاندان له عێراق ده‌ستى پێكرد وئێستایش به‌رده‌وامه و زۆربه‌ى كات خۆپێشانده‌ران دروشمى دژ به ئێران به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.