به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك ئێران كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا به گرنگترین بریكارى خۆى ده‌زانێ له عێراق، له ساڵى 2007 وه قاسم سوله‌یمانى كارى بۆ دامه‌زراندنى كردووه.
چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى بیانى له‌وانه ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه، پرسیارى ئه‌وه‌یان كردووه كامه میلیشیاى عێراقى به‌لاى ئێرانه‌وه په‌سنده و به نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى خۆى ده‌زانێ؟
له وه‌ڵامدا دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، گرنگترین و ترسناكترین میلیشیاى ئێرانى له عێراق، ئه‌وه‌یانه كه به حزبوڵاى عێراق یان كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا ناو ده‌برێت.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه هاتووه له‌ساڵى 2007 قاسم سوله‌یمانى ویستى هێزێك له عێراق دروست بكات بۆئه‌وه‌ى له ئه‌مریكا بدات، به‌ڵام ده‌یزانى ناتوانێ پشت به رێكخراوى به‌در و سوپاى مه‌هدى ببه‌ستێ، بۆیه كۆمه‌ڵێك گرووپى چه‌كدارى به ئاگادارى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس و حزبوڵاى لبنانى دانا و ناوى نا “فه‌یله‌قى نهێنى”.
دواتر باس له‌وه ده‌كرێ ئه‌و فه‌یله‌قه له چه‌ند هێزێكى بچووك پێكهاتبوو، كه ته‌نیا چه‌ند سه‌د كه‌سێك بوون، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ى 10 هه‌زار چه‌كدارن و زۆربه‌یان له ناو عێراقن، به‌شێكیان له سووریا جێگیر كراون.
حزبوڵاى عێراقى په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ حزبوڵاى لبنانى هه‌یه و كاتێك چه‌كى پێشكه‌وتووى له ئێران وه‌رگرتووه، باشترین مه‌شقى له‌لایه‌ن حزبوڵاى لبنانییه‌وه پێكراوه.
تێبینى ئه‌وه كراوه، پرۆسه‌ى رێكخستن له ناو حزبوڵاى عێراقى به شێوازێكه ته‌واو نهێنییه و وه‌ك میلیشیاكانى تر‌ى عێراق نییه، ته‌نانه‌ت پۆستى به‌رپرسه‌كانیان به ناوى سه‌یر ناونراوه، له‌وانه “خاڵ” ئه‌مه كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ن ئه‌و نازناوه‌یان هه‌یه بۆ نموونه “خاڵ محه‌مه‌داوى” كه به‌رپرسێكى باڵایانه. نازناوى “شایب” وات پیر بۆ ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیش به‌كارهاتووه، جیا له‌مه‌یش نازناوى “مامۆستا”شیان هه‌یه.
ئه‌ندامانى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا بۆ دوو گرووپى سه‌ره‌كى دابه‌شكراون “جسم”و “ره‌قم” ئه‌و كه‌سانه‌ى كه متمانه‌یان پێكراوه به ناوى “اجسام ” واته “جه‌سته‌كان” ناو ده‌برێن، كه‌چى زۆرینه‌ى چه‌كداره‌كان به “ئه‌رقام” واته “ژماره‌كان” ناوده‌برێن.
سه‌باره‌ت به پێگه‌ى حزبوڵا له‌ناو حه‌شدى شه‌عبى، راپۆرته‌كه ده‌ڵێ كۆمه‌ڵێك ده‌زگاى گرنگ له‌ناو حه‌شد به ده‌ست حزبوڵایه، وه‌ك سوپاسالار و به‌رپرسى ده‌زگاى ئاسایش و هه‌واڵگرى حه‌شد. له ده‌ره‌وه‌ى حه‌شدیش حزبوڵا چه‌ندان دامه‌زراوه‌ى نهێنى هه‌یه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له دامه‌زراوه‌كانى له شێوه‌ى دامه‌زراوه‌ى رۆشنبیرى ده‌رخستووه بۆئه‌وه‌ى سه‌رنجى گه‌نجان رابكێشێ.