شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
شێروان میرزا په‌رله‌مانتارى كورد له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق، 320 ملیاره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش ره‌وانه ده‌كرێ.
شێروان میرزا له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێـت دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، تا ئێستا به‌غدا پابه‌نده به‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له‌ناوه‌ڕاستى مانگى ئابى رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كردووه.
بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له چه‌ند رۆژى داهاتوودا، 320 ملیار دیناره‌كه بنێرێ.
ئه‌مڕۆ گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه، هه‌ركه به‌غدا پاره‌كه ره‌وانه بكات، حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه ده‌كات.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ى چوارشه‌م حه‌وتى تشرینى یه‌كه‌م، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئه‌یلوولى فه‌رمانبه‌رانى عێراق ده‌كرێ كه نزیكه‌ى 20 رۆژ له‌واده‌ى خۆى دواكه‌وتووه.